کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخواز و ئاشتی سنه‌ دژ به‌ سزای ئێعدام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای سێداره‌ی شه‌ش به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی قوم، ساری، قزلحه‌سار و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو كه‌س له‌ به‌ندكراوانی ئێعدامكراو خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون و ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام ناسناوی چوار به‌ندكراوی دیكه‌ بریتیه‌ له‌: “حه‌سه‌ن نه‌ورووزی”، “میلاد بائوو دیزڵ ئابادی”، “ئه‌شكان پیربان” و “سه‌مه‌د نه‌جاڕ”.