ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢١ و ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عۆبه‌ید مه‌حموودی” له زیندانی كرماشان و “عه‌لی بابایی” له زیندانی شیروان جێبه‌جێ كرا.
“عۆبەید مەحموودی”، خەڵکی گوندی “قوڕی قەڵا”ی سەر بە شارۆچکەی شاهۆی ڕه‌وانسەر، دوو ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی شارومه‌ندێك به ناوی “مه‌رزیه حاسڵی”، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم و به‌یانی چوارشه‌ممه سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتیه‌كی كوردی خه‌ڵكی شیروان به ناوی “عه‌لی بابایی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی سێشه‌ممه له‌سێداره درا.