به‌یانی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “میلاد عه‌لی محه‌ممه‌دی” و “عێماد موته‌وه‌لیان” له زیندانی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و دوو به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له میدیاكانی ڕژیم هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.