به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری كه‌نگاوه‌ری سه‌ر به پارێزگای كرماشان به ناوه‌كانی “موحسین یاقووتی” و “حه‌مزه فه‌رۆخی” له زیندانی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسین یاقووتی” و “حه‌مزه فه‌رۆخی” دوو ساڵ له‌وه‌پێش له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ ئه‌و دوو به‌ندكراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “سادق ڕه‌زایی” خه‌ڵكی هه‌مه‌دان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “سادق ڕه‌زایی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و توانیویه مۆڵه‌تی دوو مانگه بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌نی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه وه‌ربگرێت.