له ماوه‌ی چل ڕۆژی ڕابردوو، لانیكه‌م ٦٠٠ كرێكارێی شیركه‌تی “تێكنۆ وه‌زه‌ی سپێهر”(تسكۆ) له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌نكار ٦٠٠ كرێكاری بسپۆڕ له بواره‌كانی به‌رق، موخابرات و كه‌ره‌سته‌ی ناسراو به “ئه‌بزار ده‌قێق” كه له سه‌نعه‌تی نه‌وت و گازی باشوور كار ده‌كه‌ن له شیركه‌تی (تسكۆ) بێكار كردووه. به‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به بیانووی نه‌بوونی پڕۆژه‌ی كار ده‌ستی داوه‌ته كه‌م كردنه‌وه‌ی هێز و ڕایگه‌یاندووه كه تا ماوه‌یه‌كی نادیار چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی پڕۆژه‌ی كاری نه‌بن.