به‌پێی راپۆرته‌كان، له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو ١٠٠ پزیشك و ماموستای زانكۆی پزیشكی ئیران به‌بیانووی مه‌حكووم كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵی ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانیاری پزیشكی ئێران، دژبه خانه‌نشین كردنی ئیجباری مامۆستایانی زانكۆ و له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له پزیشكان، بیانیه‌یه‌كی بڵاو كرد و تێیدا ڕه‌خنه‌ی توندی له هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم كرد‌بوو. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی زانكۆی پزیشكی كه ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه، له چوونه‌ژووره‌وه بۆ نێو نه‌خۆشخانه قه‌ده‌غه كراون.