ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی شاغڵ له میترۆی تاران ٢٥٠ كرێكاری فرۆشتنی بلیتیان له ڕۆژانی كۆتایی ساڵ دا له سه‌ر كار ده‌ركردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شیركهتە په‌یمانكارییه‌كان له ڕێگه‌ی هه‌ناردنی نامه‌وه به كرێكارانیان ڕاگه‌یاندووه كه له نه‌ورۆز كاره‌كانیان ده‌بێته شیفتی و به ٢٥٠ كرێكاریشیان وتووه كه قه‌رارداده‌كانیان نوێ ناكرێته‌وه له حاڵێكدا ئه‌و كرێكارانه هه‌ر یه‌كه‌و ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و خاوه‌نكار نایه‌وێت دۆخی پیشه‌ییان بگۆڕێت و بێكاری كردوون.