کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆچی دوایی موزه‌فه‌ر ساڵح نیا، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌

كۆچی دوایی موزه‌فه‌ر ساڵح نیا، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتووه‌، به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی یه‌كێتی ئازادی كرێكاران و ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی چل چه‌مه‌، له‌ كاتی پیاسه‌كردن له‌ نزیك مه‌یدان باری سنه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ دا‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

“موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” له‌ ساڵی ٦٥ی هه‌تاوی وه‌كوو ئه‌ندانی یه‌كێتی سه‌نعه‌تكارانی سنه‌ ده‌ستی به‌كار و چالاكییه‌كانی كرد. له‌ ماوه‌ی تێكۆشانی دا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن و به‌ تایبه‌ت مه‌راسمه‌كانی پاساژی عێزه‌تی، ده‌بیرستان ڕه‌نج ئاوه‌ری و سالۆنی ته‌ختی له‌ ساڵه‌كانی ٦٧ و ٦٨، به‌شداری كرد. ساڵی ٨٥ی هه‌تاوی بوو به‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی كرێكارانی له‌سه‌كار ده‌ركراو و پاش دوو ساڵ ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ناوی بۆ یه‌كێتی ئازادی كرێكاران گۆڕی و موزه‌فه‌ر وه‌كوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ئیتحادییه‌ هه‌ڵبژێردرا. “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” تا دوایین هه‌ناسه‌ی وه‌فادار به‌ ئارمانه‌ سۆسیالیستیه‌كانی مایه‌وه‌ و وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناو، خۆشه‌ویستی دڵی هه‌موو كرێكاران و دۆستانی بوو. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ناچاركردنی كرێكارانی بیانی به‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕی ئۆكراین له‌لایه‌ن ڕووسیا

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران ژن له‌ برزیل

-

ڕێپێوانی هه‌زاران ئیسڕائیلی دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی فاشیزم له‌ فه‌ڕانسه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی میدیایی له‌ شارستانی ڕه‌مشك

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی هندیجان و ئه‌راك

-