سۆعدا خه‌دێرزاده به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه بچووكه‌كه‌ی به هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كرد.
سوعدا خه‌دیرزاده بۆ ماوه‌ی ٤٠ مانگ به بێ مه‌ره‌خه‌سی له زیندانی ورمێ دا زیندانی كرا و منداڵه‌كه‌ی له زیندان دا به دوونیا هاورد. ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی چووه مه‌ره‌خه‌سی و پاش چه‌ند ڕۆژ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه دوو ساڵ و هه‌شت مانگه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له وڵات كۆچیان كرد.