بەشێک لە کرێکارانی کارگەی “په‌سماند یاسووج” ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له ناڕەزایەتی بەرامبەر بە داخستنی كارگه‌كه و بێکارییان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاکییەکانی كارگەی “په‌سماند یاسوج” لە ناوچەی “دۆ پشتێ” لە ده‌شترۆم وەستاوە. نزیکەی ٦٠ کرێکار لەم کارگەیەدا کاریان دەکرد، کە لەم دواییانەدا بەهۆی هەندێک کێشەی ژێرخانی بێکار و بێ بڕیار بوون. بە وتەی یەکێک لە کرێکارە ناڕازییەکان، هۆکاری داخستنی ئەم کارگەیە بۆ دابیننەکردنی ژێرخانی کارگەکە وەک ئاو و کارەبا و گاز لەلایەن دەسەڵاتەوە دەگەڕێتەوە. هاوکات نەبوونی سەرچاوەی دارایی لەم یەکەیەدا بووە هۆی ئەوەی کە بۆ ماوەی چەند مانگێک مووچەی کرێکاران ببڕدرێت.