کۆمەڵێک لە کرێکارانی شێركه‌تی “فوولاد ئاریا” له شاری ئەردەستان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، بۆ درێژەدان بە بەدواداچوونی داواکارییەکانیان لە بەردەم ئەم شێركه‌ته کۆبوونەوە.
بە وتەی ئەو کرێکارانە، لە مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وە هیچ حەقدەستێكیان وه‌رنه‌گرتووه. لە هەمان کاتدا هیچ چارەسەرێکی گونجاو لە لایەن بەڕێوەبەرانی شێركه‌ته‌كه و بەرپرسانی ئه‌و شارەوە بۆ داواکاریەکانیان نیە، کرێکاران لە درێژەدا ڕایانگەیاند: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بۆ بەدواداچوونی داواکاری سەندیکاکانیان لەبەردەم چەند دامودەزگایەکی حکومی‌دا کۆبوونەتەوە، بەڵام هێشتا وەڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.