یکشنبه – ۹ تیر – ۱۳۹۸ , 30 – 06 – 2019
به پێی ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی پوشپه‌ر، ژمارەیەک له کرێكارانی کارخانه‌ی سیمانی تاسڵوجە له شاری سلێمانی، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
یەکێک لە كرێكاران ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ گورینی مودیریه‌تی شیركه‌ت، حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه. كرێكاران داوادەکەن بە هیچ شێوەیەک حه‌قده‌سته‌کانیان کەم نەکرێتەوە چونکە کارەکانیان هەروەک جارانە و هیچ ئەرکێکیان کەم نەکراوەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدا پێشتریش كرێكارانی ئەم کارگەیە چەند جارێکى تریش كۆبوونەتەوە و داواکارییەکانیان له لایه‌ن بەرپرسان جێبەجێ نەکراوە.