ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ناوه‌ندی علمی كاربردی شاری تاران، له ئاست بیلاته‌كلیفی كارییان جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلس كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نوسراوه، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له شێوه‌ی قه‌رادادی كاتی بۆ دائێم بوون. ئه‌م كارمه‌ندانه كه هه‌ركامیان ٦ تا ١٥ ساڵ سابقه‌ی كارییان هه‌یه و ڕایانگه‌یاندووه كه ماوه‌ی سێ مانگه‌ی حقووقه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.