ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له كرێكارانی واحیدی مۆتۆری شاره‌داریی شووشته‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕانی بارودۆخی كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه به شێوه‌ی په‌یمانیی كار ده‌كه‌ن، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شار خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنیان به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بوون. ده‌شڵێن: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها نه‌مانی په‌یمانكاره‌كانی له شاره‌داریی شووشته‌ر به‌ڕێوه‌چووه.