کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی شێركه‌تی ئامپۆل ساوه‌

كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی شێركه‌تی ئامپۆلی ساوه‌ 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی شێركه‌تی ئەمپۆل ساوه‌ بۆ سێیەمین ڕۆژی یەک لەدوای یەک به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له‌ شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم کرێکارانە جگە لە داواکردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و پێنه‌درانی مافیه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بە وتنەوەی دروشمەکانی وەک “مەترسن هەموومان پێکەوەین” “مەرگ بۆ دیکتاتۆر” و “ژن، ژیان، ئازادی” دژبه‌ كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان لە ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ست بوون به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌ریه‌كانه‌وه‌.