کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی ئه‌راك و بابۆل

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی ئه‌راك و بابۆل 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، په‌ره‌ستارانی زانكۆی علووم پزیشكی شاره‌كانی ئه‌راك و بابۆل له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی ته‌رحی  ته‌عرفه‌یی سه‌ر به‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی كه‌ له‌ كاتی پاندمی كۆرۆنا دامه‌زراون چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و دۆخی پیشه‌ییان ناڕوونه‌. په‌ره‌ستارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی هه‌میشه‌یی و پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قدست بوون.