کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی حه‌جمی و ڕۆژمزدی شاره‌داری سنه

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی حه‌جمی و ڕۆژمزدی شاره‌داری سنه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت، له‌به‌رده‌م شاره‌داری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.‌

كرێكارانی حه‌جمی و ڕۆژمزدی شاره‌داری سنه‌ خوازیاری په‌رداخت كردنی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، پێدانی جێژنانه‌ و پاداشی ساڵی پار ، ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی له‌ حه‌جمی و ڕۆژمزده‌وه‌ بۆ شیركه‌تی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خراپی دۆخی ئابووری ئێران و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران، دواخرانی حه‌قده‌سته‌كان مه‌عیشه‌تی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریه‌كی قورسه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣ هاووڵاتی له‌ شاری سنه‌

-

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی ئیسفه‌هان به‌رامبه‌ر وشکبوونی زایه‌ندەرود

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌وانی ئیرانشار

-

کۆبوونەوەی کرێکارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی “جنووب غه‌رب” 

-

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و سوریه‌

-

قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی گازۆئیلی ڕووسیه‌ له‌لایه‌ن یەکێتی ئەوروپاوه‌

-