ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، شیراز، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، تاران، ئه‌رده‌بیل، ڕه‌شت، كاشمه‌ر، ئه‌لیگوده‌رز، قه‌زوێن، نوورئاباد مه‌مه‌سه‌نی، لاهیجان، بابۆل و ئه‌هواز دژبه ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی بانگه‌وازی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌مه دژبه ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه، موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانی مه‌شهد، شیراز،ئه‌هواز، ڕه‌شت، قه‌زوێن، كاشمه‌ر، ئه‌لیگوده‌رز، نوورائاباد مه‌مه‌سه‌نی، ئه‌رده‌بیل، لاهیجان، بابۆل، ئیسفه‌هان، تاران و كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له شاری شیراز و تاران ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و دوو موعلیمی شیرازی به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دعه‌لی زه‌حمه‌تكش” و “غۆڵامڕه‌زا غۆڵامی كه‌ندازی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.