کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په‌ له‌ شووش

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په‌ له‌ شووش 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشا و له‌ به‌رده‌م درگای كارخانه كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی جێژنانه و پاداش، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و ئازادی كرێكارانی زیندانی بوون.