كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “گه‌له‌ند روود” ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌گۆڕدرانی دۆخی پیشه‌ییان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌نكار و په‌یمانكاری به‌شی خسووسی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “گه‌له‌ند روود” له هه‌وڵێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا قه‌راردادی ٣٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌یان له هه‌میشه‌ییه‌وه بۆ كاتی گۆڕی كه نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون.