کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ وزه‌خانه‌ی داڵاهووی كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ وزه‌خانه‌ی داڵاهووی كرماشان 2 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ وزه‌خانه‌ی سیكڵی ته‌ركیبی داڵاهووی كرماشان له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكارانی شاغڵ له‌ وزه‌خانه‌ی داڵاهوو له‌ ئاست ڕاده‌ستكردنی پشكی شیركه‌تی فه‌راب به‌ سپای پاسداران و ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی ناڕازین و ده‌ڵێن: له‌و كاته‌وه‌ پشكی شیركه‌تی فه‌راب ڕاده‌ستی ئه‌و دوو ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌ كراوه‌، حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت و كرێكاران له‌ زۆرێك له‌ مه‌زایا پیشه‌ییه‌كانیان بێبه‌ری كراون.