کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك

به‌یانی شه‌ممه‌ ٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی جنووبی ئێران، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.

شه‌وی هه‌ینی كرێكارانی ئه‌ركان سالس به‌ ئۆتوبووس خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ تاران و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری دا خۆپێشاندانیان كردووه‌. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، وه‌لانانی په‌یمانكار، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.