کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 21

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان، شووش، ئه‌هواز و تاران دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن. خانه‌نشینكراوان به‌ وتنه‌وه‌دی دروشم خوازیاری ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی بوون و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ئه‌كرێت، درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌ده‌ن.ناڕازیان خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.