کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی “موحسین نیازی” له ‌دێولان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر گڵكۆی موحسین

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاره‌كانی سنه‌ و دێولان له‌سه‌ر گڵكۆی هه‌میشه زیندوو “موحسین نیازی” كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی شاری سنه‌ “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” له‌و مه‌راسمه‌ به‌شدار بوون و “حه‌سه‌ن ئه‌مینی” برای ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “موحسین نیازی” چه‌ند پارچه‌ شێعری شۆڕشگێڕانه‌ی خوێنده‌وه‌. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاره‌كانی سنه‌ و دێولان وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی قه‌ربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.