ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی ئه‌و ئازیزانه له به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزانه له گوڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی، وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن. شایانی باسه كه به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا.