به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی”، ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان به گوڵباران كردنی گڵكۆی “سارینا” وێڕای ڕێزگرتن له فیداكارییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه و سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر باوكی داخداریان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. دایكی سارینا له‌و كۆبوونه‌وه دا ڕۆڵه‌كه‌ی لاوند و وتی: “كچه جوانه‌كه‌م سه‌رمان به‌رزه به تۆ و شانازێت پێوه ده‌كه‌ین”.