کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دانیشووی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م زانكۆی برینستۆن

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دانیشووی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م زانكۆی برینستۆن

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵان، لە ئەیالەتی نیووجرسی ئه‌مریكا، ژمارەیەک کورد و ئێرانی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە بوونی تیرۆریست مووسەویان لە زانکۆی برینستون لە به‌رده‌م زانکۆ بە وتنەوەی دروشمی “نا بۆ بوونی تیرۆریست”، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

داخوازیی خۆپیشاندەران و به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ داویان كرد تیرۆریست مووسەویان لە زانکۆی برینستۆن ده‌ر بكرێت. مووسەویان لەکاتی تیرۆری چالاكانی سیاسی له‌ ئاڵمان، سەفیری دەوڵەتی ئێران لەو وڵاته بووە و لە دارشتنی پیلانی تێرۆریستی ناسراو به میکۆنووسدا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە.