ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئه‌مریكا، ئاڵمان، كانادا، به‌ریتانیا و ئاڵمان په‌یوه‌ست بۆ كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون و له‌سێداره‌دانی ده‌یان به‌ندكراویان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی وه‌نكۆڤێر، مۆنتڕاڵ و تۆرنتۆی كانادا پاش بانگه‌وازی “میلاد محه‌ممه‌دی” برای هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد. له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه به‌ڵام لایه‌نگرانی ڕه‌زاشای په‌هله‌وی هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران. له شیكاگۆ و لووس ئانجلسی ئه‌مریكاش ئێرانیان په‌یوه‌ست به كارزای نا بۆ ئێعدام بوون و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و ڕاگرتنی سزای سێداره بوون. له به‌ڕلینی ئاڵمان ئێرانیانی ئازادیخواز ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه برد و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم بوون.