کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كوژران و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌نی دامۆغان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی مانگی به‌فرانبار، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌عده‌نی “فلۆریه‌ن”ی دامۆغان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌عده‌نی “فلۆریه‌ن” له‌ شارستانی دامۆغانی سه‌ر به‌ئوستانی سیمنان هه‌ڵكه‌وتووه‌ و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوینی كار ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٢ كرێكار و برینداربوونی پێنج كرێكاری دیكه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێنج كرێكاری دیكه‌ به‌هۆی ڕووخانی بینا و تونێلی به‌ندئاو له‌ تاران و چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

جێگیربوونی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ شه‌قامه‌كانی سنه‌

-

کوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

بانگهێشتی “سه‌نعان نه‌ورۆزی” بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای سنه‌

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و دوورخرانه‌وه‌ به‌سه‌ر “سامان یاسین”

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-