ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٢٤ كرێكاری ناوه‌ندی پیتاندنی ئۆرانیۆمی “ئۆڕاڵ” له ڕووسیه تووشی ڕووداوی كار بوون و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و ٢٤ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌ندی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئۆڕاڵ له شاری “نۆڤرالێسك” له ٥٠ كیلۆمتری شاری “كاترینبورگ” هه‌ڵكه‌وتووه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن جه‌معیه‌تی هه‌یه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕووسیه، مه‌خزه‌نێكی “هگزافلۆرایدی ئۆران‌یۆم” كه ماده‌یه‌كی زۆر ژه‌هراویه ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌و كاره‌ساتی لێكه‌وتووه، به‌ڵام دڵنیاییان داوه كه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و باری ته‌ندرووستی برینداران باشه و هیچ گردیله‌یه‌كی ئۆران‌یۆم بۆ ده‌ره‌وه‌ی كارخانه دزه‌ی نه‌كردووه.