کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كوژران و برینداربوونی شه‌ش شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی جۆزه‌ردان ڕایانگه‌یاند: هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی كۆماری ئیسلامی چوار شارومه‌ندی ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووه‌ و دوو كه‌سیان بریندار كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری ناوچه‌ی واشووكی پاكستان شارومه‌ندانی به‌لووچیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌  و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و چاوه‌ڕێی وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامین.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-