کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان فه‌له‌ستینی به‌هۆی بۆردوومانی غه‌زه‌

كوژران و برینداربوونی ده‌یان فه‌له‌ستینی به‌هۆی بۆردوومانی غه‌زه‌

له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر له‌ ٦٠ فه‌له‌ستینی به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل له‌ غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌  وو به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بۆردوومانی سێ خانوو له‌ كه‌رتی غه‌زه‌، زیاتر له‌ ٦٠ فه‌له‌ستینی كه‌ زۆربه‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌ ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێك، پێنج هه‌واڵنێر كوژراون و ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی یه‌كێتی رۆژنامه‌وانان و هه‌واڵنێرانی جیهانی به‌دوای خۆی دا هێناوه‌.