ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، پیاوێكی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا، هاوژینه پێشووه‌كه‌ی له مه‌ته‌بی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی بیسایی له‌و شاره به چه‌ك كوشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قوربانی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری خۆڕه‌م ئاوا، مه‌ته‌بی پزیشكی بووه و له‌لایه‌ن هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌یه‌وه به چه‌ك كوژراوه. بكۆژ كه ته‌مه‌نی ٤٦ ساڵ بووه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوو ده‌مانچه‌ی لێ زه‌وت كراوه.