ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری به ناوی “عه‌لی سوله‌یمانی” لە بەردەم شۆڕای چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی شارۆچكه‌ی جۆیمی سه‌ر به شارستانی لارەستانی فارس کوژرا.
بە وته‌ی جێگیری سه‌رۆكی كانوونی پارێزه‌ره‌كانی دادگوسته‌ری كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د، عه‌لی سوله‌یمانی له‌لایه‌ن دوو كه‌س كه په‌روه‌نده‌یان به‌لای ئه‌و پارێزه‌ره‌وه بووه، به چه‌كی كڵاشینكۆف كوژراوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها وتی، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستیپێكردووه و ورده‌كاری ڕووداوه‌كه له داهاتوودا بڵاو ده‌كرێته‌وه.