کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو ژنی دیكه‌ له‌لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه‌ له‌ تاران

كوژرانی دوو ژنی دیكه‌ له‌لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه‌ له‌ تاران 4

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژینی دیكه‌ی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن هاوژینه‌ ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵه‌كه‌ی، به‌ بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس، به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ بكوژه‌كه‌ پاش كوشتنی ژنه‌كه‌ی، سه‌ردانی فرۆشگای سه‌ر شه‌قامی‌ كردووه‌ و خاوه‌ن دووكانه‌كه‌ی به‌ بیانووی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ سه‌ختی بریندار كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، پیاوێك به‌ بیانووی نامووس ژنه‌كه‌ی به‌ چه‌قۆ كوشتووه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری مه‌لارد خاك كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ بكوژه‌كه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون، دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی ناوه‌ و شوێنی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی ژنه‌كه‌ی پیشانی پۆلیس داوه‌.