ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلجه‌لیل گومشادزهی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوڵشه‌ن، هه‌روه‌ها “ئه‌حمه‌د گومشازدهی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه و خه‌ڵكی میرجاوه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شارستانی گوڵشه‌ن به بێ هۆكار ئۆتۆمبێلی عه‌بدۆلجه‌لیلیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ناوبراویان كوشتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی یگانی مێرساد له مێحوه‌ری خاش بۆ زاهدان ئۆتۆمبێلی ئه‌حمه‌د گومشادزهییان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ناوبراو پاش وه‌رگه‌ڕانی ماشێنه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه.