کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی “برومه‌ند نه‌جه‌فی” ژینگه‌پارێژی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م دادسه‌رای كرماشان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، “برومەند نەجەفی”، ژینگەوانی خه‌ڵكی كرماشان كه‌ به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” به‌ئێعدام مه‌حكووم كراوه، له‌به‌رده‌م دادسه‌رای كرماشان‌ له‌لایه‌ن باوکی قوربانییەکەوه‌ تەقەی لێکرا و کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ ته‌وه‌رداس هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و سه‌ربازه‌ی “بروومه‌ند نه‌جفی” بردووه‌ بۆ دادسه‌را و سه‌ربازه‌كه‌ برینداربووه‌، دواجار باوكی قۆربانی به‌ كڵاشینكۆف “برومه‌ند”ی داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوشتوویه‌تی و هه‌ر دوو تاوانباره‌كه‌ هه‌ڵهاتوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “برومەند نەجەفی” لە ڕێكه‌وتی 14ی گەلاوێژی ساڵی 1399ی هەتاوی لەگەڵ چوار ڕاوچی نایاسایی له‌ناوچه‌ی پارێزراوی بێستوونی کرماشان به‌شه‌ڕهات و یه‌كێك له‌ ڕاوچیه‌كان به‌ناوی “یووسف فه‌لاحی” بریندار ده‌بێت و پاش چەند ڕۆژ گیانی لەدەست دەدات. لە سی ساڵی ڕابردوودا، لانیکه‌م ١١٩ ژینگه‌پارێزانه‌ش لە ئێران کوژران و لانیکەم ٣٧٠ کەس بریندار بوون و هەندێک لەم ژینگەوانانەش بە هۆی تەقەکردن لە ڕاویچیان و کوشتنیان لە سێدارە دراون.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی سێ هاووڵاتی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ بۆكان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “فوئاد محه‌ممه‌دی” له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی له‌ كامیاران

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ چیاكانی ده‌ورووبه‌ری پاوه‌

-

كوشتنی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ “بێساران”ی هه‌ورامان

-

كوشتنی لاوێكی خه‌ڵكی بانه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

-

ئازادی سێ زیندانی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار و پێشوازی گرمی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌

-