کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كه‌مبوونی ئیمكاناتی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی مهاباد

كه‌مبوونی ئیمكاناتی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی مهاباد

كه‌مبوونی ئیمكاناتی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی مهاباد

پزیشک و پەرستارەکانی نەخۆشخانەی مەهاباد، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە ٢ حه‌فته‌یه‌ سەردانی بنەماڵەکانیان نەکردووە، لەگەڵ کەمیی ئیمكاناتی بێهداشتی نەخۆشخانەیی و دەوا و دەرمان بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا بەرەوڕوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی “خومەینی”ی مەهاباد، ڕاگەیاندووه‌: “سەرجەم  ٢٤ کەس بە گومانی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا تاقیکارییان بۆ کراوە کە ١٢ کەسیان ئەرێنی بووە و پاش پێدانی هەندێک دەوا و دەرمان، بەهۆی نەبوونی تەخت لەو نەخۆشخانەیە، ڕەوانەی ماڵەوە كراون. ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگه‌یاندووه‌، ئەو ١٢ کەسەکەی دیکە تاقیکارییەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە و هەتا ئێستا وڵامی تاقیکارییەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەهاباد نەکردووەتەوە. شایانی باسه‌، ئەو ١٢ کەسە باری تەندروستییان زۆر خراپە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی  پزیشکیدان.