ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوێكی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌هۆی ته‌زریقی ده‌رمانی هه‌ڵه فه‌له‌ج بووه و توانای پیاسه‌كردنی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ناوی ئه‌و به‌ندكراوه “موسته‌فا ڕه‌مه‌زانی”یه و به‌هۆی ئازاری ددانه‌وه سه‌ردانی ده‌رمانگای زیندانی كردووه به‌ڵام به‌رپرسانی بێهداری ده‌رمانی هه‌ڵه‌یان بۆ ته‌زریق كردووه و ناوبراو توانای ڕێ كردنی هه‌ر دوو پای له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له زیندانه‌كانی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به گیان و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان نادرێت و پێشتریش پێدانی ده‌رمانی هه‌ڵه به به‌ندكراوان قوربانی لێكه‌وتبوو.