کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی كه‌بیركێوی ئیلام

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی كه‌بیركێوی ئیلام 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی كه‌بیركێوی ئیلام له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه‌ ئاگردرا و زیانێكی زۆر به‌ سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشت.

ناوچه‌ی كه‌بیركێو له‌ نێوان مه‌یمه‌ و دێهلۆڕان دا هه‌ڵكه‌وتووه‌ و هاوێنی ئه‌مساڵ چه‌ند جار له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر دراوه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه‌ به‌ڵام هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.