ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “جاستین تڕۆدۆ” وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه، پشتیوانی خۆی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ربڕی و چه‌ند گه‌ماڕۆی نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌مارۆكانی ده‌وڵه‌تی كانادا، پۆلیسی ئه‌منییه‌تی ئه‌خلاقی، گه‌شتی ئێرشاد و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئێران ئه‌گرێته‌وه. “تڕۆدۆ” له وته‌كانیدا، پشتیوانی خۆی له خه‌باتی ژنانی ئێرانی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، ئێمه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه خۆمان له داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌رئه‌بڕین و داوا له ڕژیمی ئیسلامی ده‌كه‌ین كۆتایی به سه‌ركوته‌كانی بێنێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی دانماركیش وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران له ئێران، پشتیوانی خۆی له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز ده‌ربڕی.