له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی كه‌ش و هوای ئه‌منی به‌سه‌ر شاری سنه دا زاڵ كردووه.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، به‌رپرسانی ئوستانی كوردستان سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی دووربینی چاودێری به ته‌كنۆلۆژیای فیبری نووری له هه‌موو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شاری سنه‌ن و هێزێكی زۆریان له مه‌یدانه‌كانی ئه‌و شاره جێگیر كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی ده‌یان ئۆتۆمبێل و كه‌ڕه‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی پیرانشار گواستووه‌ته‌وه.