کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری كرماشان

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری كرماشان 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری كرماشان ده‌ستیان داوه‌ته‌ بڵاوه‌كردنی هێز و له‌ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شار بازگه‌ی پشكنینیان داناوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، له‌ جاده‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی و نزیك بیمارستانی سینا، سه‌دان مه‌ئمووری ئینتزامی و سپای پاسداران به‌ ئۆتومبێلی زرێپۆش و كه‌ڕه‌سته‌ی نیزامی جێگیر كراون. هه‌روه‌ها لودر و جه‌ره‌سه‌قیلیان داناوه‌ و له‌ سه‌ر بانی ساختمانه‌ به‌رزه‌كان، ته‌ك تیرئه‌ندازیان جێگیر كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا مه‌به‌ستی ڕژیم له‌ میلیتاریزه‌ كردنی شاری كرماشان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌