به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، چوار موعه‌لیمی پارێزگای خووزستان به ناوه‌كانی سیامه‌ك سادقی چێهرازی، كه‌وكه‌ب بۆداغی، پیرووز نامی و عه‌لی كڕووشات سه‌رجه‌م به ٢٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز، سیامه‌ك سادقی چێهرازی، كه‌وكه‌ب بۆداغی، پیرووز نامی و عه‌لی كڕووشات له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكانیان بووه.