کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی عه‌ره‌ب له‌ ئه‌هواز

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی عه‌ره‌ب له‌ ئه‌هواز

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كاروون، چالاكێكی سیاسی عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ ناوی ماجد ساری ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ١٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، به‌دوای ده‌ركردنی ئه‌و حوكمه، ماجد ساری كه‌ به‌ “ئه‌بوو ئیسماعیل سه‌واری” ناسراوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی شه‌یبان گوازراوه‌ته‌وه‌. دادگای ئینقلابی ئه‌هواز ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ی به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ١٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه‌.