کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر موسته‌فا حه‌مدی له‌ شاری سه‌قز

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر موسته‌فا حه‌مدی له‌ شاری سه‌قز 1

موسته‌فا حه‌مدی چالاكی میدیایی خه‌ڵكی سه‌قز، له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ده‌ مانگ زیندان، ٧٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق و په‌رداختی جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌.

موسته‌فا حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی پۆرسمان له‌ شاری سه‌قزه‌ و ڕۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانه‌كانی سه‌قز به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی، ٧٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق و په‌رداختی جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قز به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.