به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، “محه‌ممه‌د به‌روغه‌نی” به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌سار، پاش پێنج جار ڕه‌دكردنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی، به پێنج ساڵ زیندان و ده ساڵ دووركه‌وتنه‌وه بۆ ئیسفه‌هان مه‌حكووم كراوه.
“محه‌ممه‌د به‌روغه‌نی” له سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا” له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، نابراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌وه شاره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به بیانووی ئه‌وه‌یكه له خۆپێشاندانه‌كانی پاكده‌شت دا به‌شداری كردووه، به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا، به‌ڵام پێنج جار حوكمی ئێعدامی له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرا و ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه پاش یه‌ك ساڵ زیندان، به پێنج ساڵ به‌ندكران و ده ساڵ دووركه‌وتنه‌وه بۆ ئیسفه‌هان مه‌حكووم كرا.