دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ودوود ئه‌سه‌دی” و “یاشار نیكڕه‌و” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان ته‌عزیزی مه‌حكووم كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ودوود ئه‌سه‌دی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندن و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به یه‌ك ساڵ به‌ندكران سزا دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “یاشار نیكڕه‌و” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به كۆماری ئیسلامی” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.