“داوود حه‌دادی نیا” و “فه‌ردین چیره نژاد” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شارستانی به‌همه‌یی، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
“داوود حه‌دادی نیا” و “فه‌ردین چیره نژاد” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی شارستانی لیكه‌ك به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه حوكمی زیندانی “داوود حه‌دادی نیا” بۆ دوو مانگ و ٩ ڕۆژ كه‌م كراوه‌ته‌وه. ئه‌و دوو شارومه‌نده له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، پێشتریش له ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوون.