کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر حیكمه‌ت ئه‌میری له‌ دێولان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر حیكمه‌ت ئه‌میری له‌ دێولان 1

حێكمه‌ت ئه‌میری، شارومه‌ندی خه‌ڵكی دێولان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ٤٢ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حیكمه‌ت ئه‌میری، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی دێولانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “ڕۆسته‌می ئه‌حقه‌ر” به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به‌ ٤٢ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ٣٦ مانگ له‌و سزایه‌ ته‌علیق كراوه‌.